جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 71

 

 

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉

 

حەفتاویەکەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.

تەوەر: ڕوانگەی کۆمەڵناسیی سێهەم و سێبەری کۆڵۆنیالیزم لە کوردستان‌دا
وتاربێژ: حەسەن محەممەدی

 

حەفتاویەکەمین دانیشتنی  ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران، هۆگرانی فەرهەنگ و زانست و هەر وەها ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان، ڕۆژی دووشەممه ٢١ی ڕەزبەر ١٤٠٤ هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.

☜دانیشتنی ئەم جارە لە ژێر سەردێڕی “ڕوانگەی کۆمەڵناسی سێهەم و سێبەری کۆڵۆنیالیزم لە کوردستان‌دا” لە لایان کاک حەسەن محەممەدی‌یەوە پێش‌کێش کرا.

☜ بەڕێزیان سەرەتا وەک پێشەکی ئاماژەی بە هێندێک  له ڕوانگە و ڕوویکەردەکانی کۆمەڵناسی کرد. پاشان پۆلێن‌بەندی ئەم بابەتەی لە چوارچێوەی کۆمەڵناسیی یەکەم، دووەم و سێهەم‌دا خستە ڕوو. وتاربێژ لە درێژەدا پێناسەی هەر کام لەو چەمکانەی بە وردی باس کرد و چۆنێتی کارکردەکانی ئەم سێ ڕوویکەردەی لە بەستەری کۆمەڵگاکانی جیهانی‌دا بە گشتی و لە کوردستان‌دا بە تایبەتی هێنایە بەر باس. شایانی باسە لەم پێوەندییەدا بیردۆزەکانی وەک ئاگۆست کۆنت، هێربێرت ئێسپێنسێر و تاقمێکی تر لە کۆمەڵناسانی شرۆڤە کرد. لە درێژەدا تێرمی کۆڵۆنیالیزمی وەک دیاردەیەکی گرینگ و مێژوویی وەسف کرد و بە وردی هەموو لایەنەکانی ئەم بابەتەی لە ڕووی تیۆرییەوە شی کردەوە.
محەممەدی پاشان بە چڕی بابەتەکەی لە پێوەندی لەگەڵ کوردستان، خستە بەر تیشکی لێکوڵینەوە. وتاربێژ لەم بەشەدا حەولی دا چوارچێوەی باسەکەی‌  لە بەستێنی کۆمەڵگای کوردی‌دا عەمەلیاتی بکا. بۆ ئەم مەبەستەش ئاماژەی بە هێندێک لە فاکتە مێژوویی‌یەکان لە کوردستان کرد، پاشان کۆبەندیی باسەکەی، لە چوارچێوەی  خشتەیەک‌دا ڕەسم کرد و کۆتایی بە وتارەکەی هێنا.

√ لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا ڕێزدا کاک مستەفا مەولوودی نووسەر و  ئەندامی چالاکی ناوەندی جامی،  دەقێکی شێعری لە وەسفی د. عومەر وەتەمیشی‌دا خوێندەوە کە وەک یادێک لەو کەسایەتییە زانستییەی شاری مەهاباد پێش‌کێش کرا.
√ بەشی کۆتایی بەرنامەکە  بریتی بوو لە “پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژەوە پێشکەشی ئەو بەڕێزانە کرا.

ڕێکەوت: ٢١ / ۷ / ١٤٠٤

https://t.me/nawendy1/1250

 

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/1251

https://t.me/nawendy1/1252

 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *