دانیشتنی حەوتوانە 73

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
حەفتاو سێهەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد
وتاربێژ: ئەندامانی بەشدار
کۆڕگێڕ: خاتوو ئامینه سونبولی
دانیشتنی ژومارە حەوفتا و سێهەمین حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداریی ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتێکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان، ڕۆژی دووشەممۆ ٥ی خەزەڵوەر ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە دڕێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆیدا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ خوێندنەوەی بەرهەمی ئەندامان و بەشداربوانی کۆرەکە.
سەرەتا بەڕێز خاتوو ئامینه سونبولی وەک کۆرگێر بەرنامەی ئەو حەوتویه بەخێرهاتنی بەشدارانی کۆرەکەی کرد.
پاشان خاتوو گوڵالە ستاوەند نووسەر و شاعیری بواری مندالان چەند بەرهەمی خۆی پێشکەشی ئامادەبووان کرد. جێگای ئاماژەی بەشداران تێبینی و سرنجی خۆیان سەبارەت بە بەرهەمەکانی بەرێزیان باسکرد.
پاشان بەڕێز سولەیمان پیرۆتی نووسەری بواری فۆڵکڵۆر پارچە پەخشانێکی سەبارەت بە پاییزە خوێندەوە کە لە لایەن بەشداربووانی کۆرەکە تاوتوێ کرا.
لە دڕێژەی بەرنامەکە ، مەحەمەدخەلیل میرئابادی چەند پارچە شێعری خۆیی ئاراستەی بەشداران کرد و لە لایەن ئامادەبووان قسەی لەسەر کرد.
جێگای ئاماژەی لەو کۆرە خاتوو ترووسکە بەحری وەک قەلەمێکی لاو کورتە پەخشانێکی خوێندەوە.
له بەشێکی دیکەی کۆرەکە شاعیری لاو زانیار ڕەوا شێعرێکی بلێندی خۆێندەوە کە ناوەڕۆک و فۆرمی ئەو شێعرە بە وردی قسەی لەسەرکرا.
له بەشێکی دیکەی کۆرەکە کاک مستەفا مەولوودی نووسهر و وەرگێری ئەدەبی داستای چیرۆکێکی خوێندەوە کە له لایەن بەشدارانی کۆرەکە سەبارەت بە زمانەکە و هەروەها چۆنێتی دارشتی چیرۆکەکە قسە کرا.
لە بەشی کۆتایی خاتوو گەڵاوێژ بیگ نیا و بەڕێز جەعفەری خزریراد چەند پارچە شێعریان پێشکەش کرد.
جێگای ئاماژەی هەریەک لە بەڕێزان : سولەیمان پیرۆتی ، خاتوو گوڵاله ستاوەند ، ئەحمەد بەحری ، د . خالەق جەلیل نژاد و قاسم مەعرەفەت ، مەحمەدخەلیل میرئابادی ڕا و سرنجی خۆیان لەسەر بەرهەمەکان باس کرد.
ڕێکەوت: ٥/ ٨ / ۱۴۰۴
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان