جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 74

 

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉

 

حەفتا و چوارەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.

تەوەر: قوتابخانەیەک بە پانتایی سروشت، ئەزموونی جیهانی و دەرفەتێک بۆ وڵاتی خۆمان
وتاربێژ:  دوکتور سولەیمان ئاوەری
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری

دانیشتنی  ژمارە حەوفتا و چواری حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ  و پرسە کۆمەڵایەتییەکان، ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان و مامۆستایانی زانکۆی فەرهەنگیان، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو.

☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە درێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆی‌دا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کردبوو بۆ پرسێکی گرینگ و سەردەمیانە سەبارەت بە پەروەردە و فێرکاری کە لە لایان دوکتور سولەیمان ئاوەری پێش‌کێش‌ کرا.
سەرەتا یاقووب خزری وەک بەڕێوەبەری بەرنامەی ئەو حەوتوویه، بەخێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
پاشان دوکتور ئاوەری باسەکەی خۆی سەبارەت بە جێگەوپێگەی سروشت لە چوارچێوەی خوێندن و پەروەردە‌دا دەست‌ پێکرد. بەڕێز دوکتور ئاورەی سەرەتا ئاوڕێکی نەزەری لەسەر پرسی فێر کردنی کلاسیک هێنا گۆرێ و خەسارەکانی ئەو شێوە فێرکارییەی دەست‌نیشان کرد.
پاشان باسی لەوە کرد کە غافڵ بوون لە جێگەوپێگەی سروشت چەندە دەتوانێ بۆشایی لە ئاست، چەندایەتی و چۆنایەتی فێر کردن‌دا دروست بکا. بۆیە وتاربێژ پێی‌ وابوو ڕەچاو کردنی سروشت لە پلانەکانی فێرکاری‌دا دەتوانێ جیا لە بردنە سەری توانستی فکری و شرۆڤەیی فێرکار، هوشیاری مڕۆیی و ئاستی دروست‌ کردنی پەیوەندیی کۆمەڵایەتی و توانستی فام و تێگەیشتنی فێرکار بەرێتە سەرێ.
بەڕێزیان لە بەشێکی دیکەدا بە ئاوڕ دانەوە لە ئەزموونی وڵاتان و لەبەر چاو گرتنی زەرفییەتەکانی سروشتیی وڵاتی خۆمان، پێی وابوو دەکرێ لە داهاتوودا ئەو بابەتە زیاتر بیری لێ بکرێتەوە و وەک دەرفەتێک بۆ گەشەی ئاستی فێرکاری لە پلانەکانی گشتی پەروەردە‌دا چاوی لێ بکرێ.

جێگای ئاماژەیە بەشی کۆتایی کۆڕەکە تەرخان کرابوو بۆ پرسیار و سرنجی ئامادەبووان کە  کۆمەڵێک پرسیار و سرنجیان هێنا گۆرێ.

 

https://t.me/nawendy1/1323
ڕێکەوت: ١٢/ ٨ / ۱٤٠٤

 

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان

 

https://t.me/nawendy1/1324

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *