دانیشتنی حەوتوانە 76

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
حەفتا و شەشەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەری جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: پاراستنی ژینگە، پاراستنی ژیانه
وتاربێژان
١- ئەندازیار خەنم بوومی
٢- ئەندازیار خانم خوڕەمی
بەڕێوەبەر: فریا ڕەش ئەحمەدی
.
✓ حەفتا و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری هۆگرانی زانست و فەرهەنگی کوردی، ژینگەپاریزان، شاخەوانان، نوێنەرانی شارەداری و ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان(آموزش و پرورش)ی مەهاباد، ڕۆژی دووشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٤ی هەتاوی بە شێوەی میزگێرد، لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە پاژی یەکەمی میزگێردەکەدا خانم بوومی ژینگەپارێز و چالاکی ژینگەیی، باسێکی لەسەر بارودۆخی ژینگە بە گشتی و ژینگەی مەهاباد بە تایبەتی هێنایە گۆڕ. پاشان ئاماژەی بەوەی دا کە هێندێک شوێنی گرینگ هەیە کە پێویستە بەرپرسان ئاوڕێکی جیددی لێ بدەنەوە، شوێنگەلی وەک سەددی مەهاباد و شوێنەوارە گەشتیارییەکانی مەهاباد بۆ بواری ژینگەی مەهاباد گرینگایەتییەکی ئەوتۆیان هەیە. بوومی لە درێژەدا خەسارناسییەکی لە بابەت پێڕاگەیشتنی ڕێکخراوە دەوڵەتی و غەیرەدەڵەتییەکان بە ناوچە گرینگەکان هێنایە بەر باس و وردەکارییەکانی ئەم بوارەی لێک دایەوە.
☜ لە درێژەی میزگێردەکەدا خانم خوڕەمی باسی چوارچێوە و پێوەرەکانی ژینگەپارێزی کرد و کەموکۆڕییەکانی بواری ژینگەی لە شاری مەهاباد باس کرد. خاتوو خوڕەمی وتی:”پێویستە گرووپ و لایەنەکانی ژینگەپارێز بە شێوەیەکی تۆکمەتر و ڕێکوپێکتر لەسەر ژینگە کار بکەن”. خوڕەمی پێی وا بوو ڕێکخراوەکانی چالاک لە بواری ژینگە زەروورەتی هەیە چالاکییەکانیان چڕتر بکەنەوە و لەگەڵ لایەنەکانی پێوەندیدار بە ژینگە، بەرنامەی درێژخایەن دابڕێژن و کاری بۆ بکەن. ئەم کارەش تەنیا بە پشتیوانی خەڵک و ڕێکخراوە و و ناوەندە خەمخۆرەکان بە ئاکام دەگا. لە کۆتاییدا باسی زەروورەتی بوونی بەرنامە و پلانی فێرکاریی لە بەشی پەروەردە و بارهێنان بە تایبەتی سیستمی فەرمی خستنە ڕوو.
✔ لە بەشێکی دیکەی بەرنامەدا هونەرمەندی دەنگخۆش کاک کاوەی چەڵەبی و کاک مانی بروسکە هونەرمەندی شاری نەغەده بە چەند پارچە مووسیقایەک کۆڕەکەیان ڕازاندەوە.
✔ لە بەشێک لە بەرنامەکەشدا کاک ئاوات ئەحمەدی بە نوێنەرایەتی لە شارەداریی مەهاباد، کورتەیەکی لە چالاکی و بەرنامەکانی شارەداری ئەم شارەی لە پێوەندی لەگەڵ پاراستنی ژینگەی مەهاباد باس کرد.
✔ لە پاژی کۆتاییدا لە لایان ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامییەوە ڕێز گیرا لە تێکۆشان و چالاکییەکانی ژینگەپارێزی دڵسۆزی شارەکەمان، کاک محەممەدئەمین شێخمەندی و تەندیس و لەوحی ناوەندی پێشکێش کرا.
✓ بەشێکی تری بەرنامەکە بریتی بوو لە ” پرسیار و وڵام”. لەم بەشەدا ئامادەبووان پرسیارەکانی خۆیان لە بابەت تەوەری باسەکە خستە ڕوو و وڵامی پێویست لە لایان وتاربێژانەوە درایەوە.
١٤٠٤/٨/٢٦
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.