جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 78

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂

حەفتا و هەشتەمین دانیشتنی زانستیی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو

تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد
بەڕێوەبەر: قاسم تاباک

✓ حەفتا و هەشتەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستانی مێرمنداڵ، ڕۆژی دووشەممە ١٧ی سەرماوەزی ١٤٠٤ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. 

☜ لە دانیشتنی ئەمجارەدا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی ئازادی بابەتی ئەندامانی جامی، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێش‌کێش کران:

✔ ڕێزدار ئاغای بەهاری: شێعر
✔ کاک مستەفا مەولوودی: شێعر
✔ ڕێزوان بوڕنا: چیرۆک + شێعر
✔ مامۆستا بێخیش: شێعر
✔ خاتوو گوڵاڵە ستاوەند: چیرۆک
✔ بەشی منداڵان: کامڕان ڕەشی؛ شێعر
✔ خاتوو گەلاوێژ بەیگ‌نیا: شێعر

☀ هێندێک لە بابەتەکان لە لایان ئەندامانەوە تاوتوێ کران و لە پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆک و فۆڕم‌دا بۆچوونی جیاواز ئاراستە کران.

↙  لە بەشێکی تری بەرنامەکەدا، هونەرمەندی لاوی مەهابادی کاک کامیار کەبوودی سەرەڕای ناساندی خۆیان و ئاسەوارەکانیان، ژمارەیەک لە کارە هونەرییەکانی خۆی لەسەر شاشە، نیشانی بەشداربووانی دا . جێگای ئاماژەیە کە ئەم کارە هونەری‌یانە سرنجی ئامادەبووانی بۆ لای خۆی ڕاکێشا.

ڕێکەوت: ١٤٠٤٫٩٫١٧
🆔 https://t.me/nawendy1

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *