جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه

دانیشتنی حەوتوانە 102

‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍ ‍

❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂

سەد و دووەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو

تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد

بەڕێوەبەر: یاقووب خزری

 سەد و دووەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان و لاوان، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی خەرمانانی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.

 لە دانیشتنی ئەمجارەدا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی ئازادی بابەتی ئەندامانی جامی، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێش‌کێش کران:

– گوڵاڵە زاهیدی: وڵامێک بۆ شێعری گۆران

– ئاغای یۆسفی: ناساندنی کتێب

– بێهڕاد بوویا: شێعر

– ئارەزوو قادری: وڵامێک بۆ شێعری گۆران

– جەلال ئەحمەدی: تەنز و کاریکلماتۆڕ

– پەروین دانیش‌پەژووھ: نووسراوەیەک لە جیاتی ئەو کچەی هێمن چیرۆکەکەی گێڕاوەتەوە

– ڕێزوان بوڕنا: نووسراوەیەک لە جیاتی ئەو کچەی هێمن چیرۆکەکەی گێڕاوەتەوە

– فەرید سیدقی: کورتەباسێک لەسەر مێژووی مەهاباد

– گەلاوێژ بەیگ نیا: چیرۆکی کورت

– سمایل بەرزەنجی: وتارێک لەسەر سوارە ئیلخانی زاده

شایانی باسە بابەتەکان لە لایان ئەندامانەوە تاوتوێ کران و لە پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆک و فۆڕم‌دا بۆچوونی جیاواز ئاراستە کران.

بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی

 

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.
…فایلی دەنگی ئەودانیشتنە به زوویی

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *