دانیشتنی حەوتوانە 86
❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
هەشتا و شەشەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئەندامانبەڕێوەبەر: محەممەد ئەمین قازی(نەدار)
✓ هەشتا و شەشەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان و لاوان، ڕۆژی دووشەممە ٢١ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە دانیشتنی ئەمجارەدا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی ئازادی بابەتی ئەندامانی جامی، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێشکێش کران:
عەلی بایزیدی(کەلان): شێعر سامڕەند ئەحمەدزادە(شپڕێو): شێعر سیما کوردپوور: چیرۆک محەممەد عەبدوڵابەیگی: چیرۆک
شایانی باسە بابەتەکان لە لایان ئەندامانەوە تاوتوێ کران و لە پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆک و فۆڕمدا بۆچوونی جیاواز ئاراستە کران.
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە رووبیکا.
کە پێوەندیت نیە بە رووبیکا دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.
https://rubika.ir/jami_mehabad/BHBCJFABBGDIBGHH
