جامی, دانیشتنی حهوتوانه دانیشتنی حەوتوانە 85 ارسال توسط mahabad-magazine-writer 0 ❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂ هەشتا و پێنجەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئازاد بەڕێوەبەر: سیما ✓ هەشتا و پێنجەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان و لاوان، ڕۆژی دووشەممە ١٤ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو. ☜ لە دانیشتنی ئەمجارەدا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی ئازادی بابەتی ئەندامانی جامی، بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێشکێش کران: شایان سەلیمی(تەمەن ١٥ ساڵان): چیرۆک ساماڵ ئیبڕاهیمی: شێعر تەها عەلەوی: شێعر ڕێزدار ئاغای بەهاری: شێعر خاتوو گوڵاڵە ستاوەند: چیرۆک خاتوو گەلاوێژ بەیگنیا: شێعر قاسم تاباک: شێعر مەزهەر سەوارە: چیرۆک گوڵاڵە زاهیدی: شێعر قاسم مۆئەیەدزادە ناسراوە بە هەڵۆ: شێعر