دانیشتنی حەوتوانە 90
◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
نهوەدهمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.



نەوەدەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو
تەوەر: خوێندنەوەی بەرهەمی ئەندامان
بەڕێوەبەر: قاسم تاباک
✓ نەوەدەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی کوردی و ژمارەیەک لە قەڵەم بەدەستان و لاوان، ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
☜ لە دانیشتنی ئەمجارەدا کە تەرخان کرابوو بە خوێندنەوەی ئازادی بابەتی ئەندامانی جامی، سەرەتا کاک سامان غەریب هونەرمەندی لاو بە پێشکێش کردنی گۆرانییەکی مامۆستا محەممەدی ماملێ کۆڕەکەی بە دەنگی مووسیقای کوردی دەست پێکرد. پاشان بابەتەکان لە لایەن ئەندامان و بەشداربووانەوە بەو شێوەیە پێشکێش کران:
✔ ئاغای بەهاری: شێعر(غەزەل)
✔ عەلی ئازیز: شێعر(غەزەل)
✔ هەتاو خورشیدی: شێعر(غەزەل و مەسنەوی)
✔ مستەفا مەولوودی: چیرۆک
✔ پەروین دانیش پەژووه: چیرۆک
☀ شایانی باسە بابەتەکان لە لایان ئەندامانەوە تاوتوێ کران و لە پێوەندی لەگەڵ ناوەڕۆک و فۆڕمدا بۆچوونی جیاواز ئاراستە کران.