دانیشتنی حەوتوانە 89

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
هەشتا و نۆیەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: ئەدەبیاتی منداڵان(ناساندنی چەند بەرهەمی چاپکراو و خوێندنەوەی بابەت)
بەڕێوەبەر: سیما کوردپوور
هەشتا و نۆیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان، ڕۆژی دووشەممە ١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو.
☜ سەرەتا سیما کوردپوور وەک بەڕێوەبەری بەرنامە، بەخێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
لە بەرنامەی ئەوڕۆدا ئەم بابەتانە پێشکێش کران:
١- یاقووب خزری:کورتەباسێک لەسەر چەمکی منداڵ و زەروورەتی گەڕانەوە بۆ منداڵێتی.
٢- خاتوو گوڵاڵە ستاوەند: لێدوان و ناساندنی دوو بەرهەمی تازەی خۆیان کە لە لایان بڵاوگەی بیر چاپ و بڵاو کراونەتەوە، بە نێوەکانی: کێ بوو ئەنگوستمی دزی و هەر وەها کانیلە.
٣- کامڕان ڕەشی: لێدوان و ناساندنی بەرهەمی تازەیان بە نێوی نووسینەوەی ئەلف و بێ.
٣- هێلین ئەحمەدی: تەمەن ٩ ساڵ خوێندنەوەی شێعری نەورۆز
٥- سایدا فارسیزەوار تەمەن ٩ ساڵ: خوێندنەوەی شێعری وەتەن
٤- ئامینە سونبولی: خوێندنەوەی چەند بابەتی منداڵانە لە کتێبی قدیله بەرهەمی چاپ کراوی خۆیان
٥- خەبات شاهۆیی: خوێندنەوە و ناساندنی بەرهەمە چاپ کراوەکەی خۆیان بە نێوی مرۆڤیلکە
٦- خاتوو نەسرین جەعفەری بە نوێنەرایەتی لە گۆڤاری منداڵانەی کانی: باسێک لەسەر گۆڤاری کانی و مێژووی ئەم گۆڤارە لە سەرەتای دەست بە کار بوونییەوە تا ئێستا.
ڕێوڕەسمی کۆتایی:
– خوێندنەوەی چەند کاریکلماتۆڕ لە لایان نووسەر و کاریکلماتۆڕنووسی مەهابادی کاک جەلال ئەحمەدی
– بەخشینی خەڵات بە هێلین ئەحمەدی و سایدا فارسیزەوار بە هۆی شێعر خوێندنەوە و بەشدار بوون لە بەرنامەی ئەوڕۆدا
ڕووبیکا
🆔 http://rubika.ir/jami_mehabad
تێلێگڕام
🆔 https://t.me/nawendy1
ئینستاگڕام
🆔https://www.instagram.com/jami.mehabad?utm_source=qr
ماڵپەڕ
🆔https://jamimahabad.com/product/mahabad-236/
ڕێکەوت: ١١/ ٠٣ / ١٤٠
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.