◉ ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
نەوەد و دووەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: مافی شارۆمەندی، پێناسە و ڕەهەندەکانی
وتاربێژ: د. ئیبڕاهیم سوبحانی
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری



نەوەد و دووەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان، ڕۆژی دووشەممە ١ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو.
☜ سەرەتا یاقووب خزری وەک بەڕێوەبەری بەرنامە، بەخێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
پاشان دوکتور سوبحانی وەک وتاربێژی ئەم دانیشتنە، باسەکەی خۆی سەبارەت بە تەوەری سەرەکی وتارەکەیان دەست پێکرد. وتاربێژ سەرەتا پوختەیەکی لە بابەت چەمکی شارۆمەند و ئیدیۆمی مافی شارۆمەندی پێشکێش کرد.
پاشان چوارچێوەکانی یاسایی و بنەماکانی لۆکاڵی وجیهانی ئەم چەمکەی شی کردەوە. د.سوبحانی لە درێژەدا وردەکاری، جیاوازی و تایبەتمەندییەکانی دوو دەستەواژەی مافی شارۆمەندی و مافی مرۆڤی باس کرد و بنەماکانی ئەم دوو بابەتە گرینگەی بە شێوازێکی زانستی شرۆڤە کرد.
لە درێژەدا ئاماژەی بە هێندێک لە بەندەکانی یاسای مەدەنی وڵات کرد کە پێوەندییەکی چڕوپڕیان بە مافی شارۆمەندییەوە هەیە. لەو نێوەشدا مافه ئیدارییەکانی وەک بابەتێکی بنەڕەتی و ئەساسی بۆ بەشداربووان ڕوون کردەوە.
بەشی کۆتایی کۆڕەکەش تەرخان کرابوو بە پرسیار و سرنجی ئامادەبووان؛ کۆمەڵێک پرسیار و تێڕوانینیان هێنا گۆڕێ و وتاربێژ وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.
https://t.me/nawendy1/1970