دانیشتنی حەوتوانە 93
❂ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی❂
تەوەر: خوێندنەوەیەکی فەلسەفی و ڕەوانناسانە بۆ شێعری ئێوارەی پاییزی هێمن
وتاربێژ: ئازاد شوجاعی
بەڕێوەبەر: یاقووب خزری


نەوەد و سێیەمین دانیشتنی حەوتووانەی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و پرسە کۆمەڵایەتییەکان و ژمارەیەک لە قەڵەم بە دەستان، ڕۆژی دووشەممە ٨ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەندی جامی بەڕێوە چوو.
☜ سەرەتا یاقووب خزری وەک بەڕێوەبەری بەرنامە، بەخێر هاتنی بەشدارانی کۆڕەکەی کرد.
پاشان ئازاد شوجاعی وەک وتاربێژی ئەم دانیشتنە، باسەکەی خۆی سەبارەت بە تەوەری سەرەکی وتارەکەیان دەست پێکرد. وتاربێژ سەرەتا پوختەیەکی لە بابەت چەمک و ئیدیۆمە فەلسەفی و ڕوانناسییەکان و هەر وەها کارکرد و ماناکانیان پێشکێش کرد.
لە درێژەدا وتاربێژ دێڕ بە دێڕی شێعری ئێوارەی پاییزی لە ڕوانگەیەکی فەلسەفی و ڕەوانناسی شی کردەوە. ئەم تەفسیرە پشتی بەستبوو بە چوارچێوە تیۆرییەکانی ڕەوانکاویی لاکانی؛ لەو نێوەشدا سەر لە نوێ خوێندنەوەی مەفهوومە شێعرییەکانی ئێوارەی پاییز لە قالبی چەمکگەلی وەک: ” ئەمری خەیاڵی، ئەمری نمادین و ئەمری واقع و ژووییسانس”ی لاکانی وەک بنەما سەرەکییەکانی ئەم تەحلیلە، خوێندنەوەی بۆ کرا.
بەشی کۆتایی کۆڕەکەش تەرخان کرابوو بە پرسیار و سرنجی ئامادەبووان؛ کۆمەڵێک پرسیار و تێڕوانینیان هێنا گۆڕێ و وتاربێژ وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.