جامی, دانیشتنی حه‌وتوانه, لاوان

دانیشتنی حەوتوانە 99

‍ ‍

 

‍ ◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉ 

نەوەد و نۆیەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە‌ چوو.

  سێیەمین دانیشتنی بەشی لاوان

تەوەر: ئەدەبیاتی پۆست‌مۆدێڕن چییه؟

وتاربێژ: هێمن فەهمی

بەڕێوەبەر: محەممەد ئەمین قازی

 

دانیشتنی نەوەد و نۆیەمی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی بەشی فەرهەنگی  و کۆمەڵایەتی و لاوانی مەهاباد،  ڕۆژی یەک‌شەممە ١٨ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.

ناوەندی فەرهەنگی  هونەریی جامی لە درێژەی بەرنامەکانی خۆی‌دا،  ئەو دانیشتنەی تەرخان کردبوو بە بەشی لاوان و سێیەمین دانیشتنی ئەم لێژنەیەی ناوەندی جامی.

✔ تەوەری ئەم دانیشتنە لە ژێر نێوی ” ئەدەبیاتی پۆست‌مۆدێڕن چییە؟” لە لایەن هێمن فەهمی نووسەری لاو بەڕێوە جوو.

✔ سەرەتای بەرنامە، محەممەد عەبدوڵابەیگی ئەندامی بەشی لاوان، کورتەباسێکی سەبارەت بە مێژوو و تایبەتمەندییەکانی ئەدەبیاتی کلاسیک و  مۆدێڕن ئاراستە کرد.

✔  پاشان وتاربێژی ئەم حەوتەیە ” هێمن فەهمی ” باسەکەی دەست پێکرد. فەهمی سەرەتا مێژووی بزاڤی پۆست‌مۆدێڕنی بە وردی شی کردەوە و وردەکارییەکانی ئەم بەشە لە مێژووی ئەندیشەی مرۆڤی باس کرد.

هەر وەها ئاماژەی بە تایبەتمەندی و خسڵەتەکانی ئەم ڕەوتە گرینگەی کرد و کاریگەرییەکانی پۆست‌مۆدێڕنی  لە سەر ئەدەبیات، فەلسەفە و بە گشتی چوارچێوەی فکری هاوچەرخ‌دا لێک دایەوە.

✔ هێمن فەهمی لە درێژەدا ماکەکانی پۆست‌مۆدێڕنیزمی لە ڕۆمان‌دا هێنایە بەر باس. لە کۆتایی‌دا باسی لەوەی کرد پۆست‌مۆدێڕن پێویستی بە لێ وردبوونەوە و تێگەیشتنێکی فڕەڕەهەندی هەیە. کۆمەڵگای کوردیش بۆ گەشەی فکری، پێویستە لەو چوارچێوەیە‌دا حەول بدا و کاری بۆ بکا.

پاشان ئامادەبووانی کۆڕەکە پرسیار و تێبینی‌یەکانی خۆیان ئاراستەی وتاربێژ کرد و بەڕێزیان بە وردی لە چوارچێوەی باسەکە وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.

 

بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.

https://t.me/nawendy1/2159

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *