دانیشتنی حەوتوانە 98

◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
نەوەد و هەشتەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: ” پشت تصویر” روایت نادیدەها
وتاربێژ: دوکتور خوسرەو سینا
بەڕێوەبەر: بەختیار پەنجەیی
دانیشتنی نەوەد و هەشتەمی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی، تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی بەشی فەرهەنگی و کۆمەڵایەتی، ژمارەیەک لە سینماکار و شانۆکاران و هونەرمەندانی ئەم بوارە لە شاری مەهاباد، ڕۆژی یەکشەممە ١٨ی گەڵاوێژی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە درێژەی بەرنامەکانی خۆیدا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کردبوو بە تەوەرێکی گرینگ لە بەستێنی سینەمادا. وتاربێژی ئەو کۆڕە دوکتور خوسرەو سینا، کەسایەتی هەڵکەوتە، توێژەر و ڕەخنەگری سینەماکار و مامۆستای زانکو، وتارەکەی خۆیان لە ژێر نێوی [“پشت تصویر”، روایت نادیدەها]ی، پێشکێشی ئامادەبووان کرد.
✔ د. سینا سەرەتا باسی لەوەی کرد، هەر میللەت و کۆمەڵگایەک، ڕیوایەتی خۆی لە بەرژەوەندیی خۆیدا دەنووسێتەوە. یەکێک لەو مەسئەلانەی لە سینەمادا باوە، مەسئەلەی ڕیوایەتە کە ئێمە چۆن خود و ئەویتر(دیگری) ڕیوایەت دەکەین.
✔ بەڕێزیان لە درێژەدا وتی: ” ڕیوایەتی کەمینەکان لە سینەمادا بە سێ جۆر خۆی دەردەخا:
– یەکەم، عەدەمی نمایش، یانی ناتبینم، تۆ کێی؟ بەو واتایە ئەگەر بمانهەوێ یەکێک نەبینین، ئینکاری دەکەین.
– دووەم، کەمنەمایی؛ یانی هێندێک قەبووڵ و هێندێکی تریش ئینکار دەکەی. هەمان ئیستفادەی ئەبزارییە.
– سێیەم، بەدنەمایی؛ شمشێرەکەی لە ڕووەوە گرتووە. یانی نیشان دانی تەسویرێکی مەنفی و وێنایەکی ناحەز لە کەمینەکان وەک دز، قاتڵ، قاچاخچی و هتد.
✔ د. سینا لە بەشێکی تری وتارەکەیاندا هەر یەک لەو سێ شێوازەی بە هێنانەوەی نموونەگەلی بەرچاوی سینەمایی بە وردی شی کردەوە.
پاشان ئامادەبووانی کۆڕەکە پرسیار و تێبینییەکانی خۆیان ئاراستەی وتاربێژ کرد و بەڕێزیان بە وردی لە چوارچێوەی باسەکە وڵامی پرسیارەکانی دایەوە.
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.