
◉ناوەندی فەرهەنگی – هونەریی جامی◉
نەوەد و پێنجەمین دانیشتنی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بەڕێوە چوو.
تەوەر: دیداری سەردەشت(بە بەشداری و خوێندنەوەی بابەت لە لایەن ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم لە شاری سەردەشت)
بەڕێوەبەر: عەبدوڵڵا هەمزه
دانیشتنی نەوەد و پێنجی ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی بە بەشداری ئەندامانی جامی و تاقمێک لە نووسەران و هۆگرانی فەرهەنگ و ئەدەبی شاری سەردەشت ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ١٤٠٥ی هەتاوی لە نووسینگەی ناوەند بەڕێوە چوو.
☜ ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامی لە دڕێژەی ئێوارەدانیشتنەکانی حەوتووانەی خۆیدا، ئەو دانیشتنەی تەرخان کرد بۆ بابەتێکی گرینگ لە ژێر سەردێڕی “دیداری سەردەشت ” بە بەشداری “ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم”ی سەردەشت بۆ خوێندنەوەی بابەتی ئەندامانی ئەم ئەنجومەنە.
سەرەتا کاک عەزیز وەلیانی و یاقووب خزری وەک ئەندامانی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی جامی بە خێر هاتنی میوانانیان کرد. پاشان کاک عەبدوڵڵا هەمزە بەڕێوەبەری بەرنامە کۆڕەکەی دەست پێکرد.
ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم لە شاری سەردەشت بەو شێوەیەی بابەتەکانیان پێشکێش کرد:
١ـ خدر سوورە ( ساماڵ): غەزەل
٢ـ حەسەن ڕەوێش ( پارێزە): کورتەباسێکی ژینگەیی
٣- ڕەسووڵ خزری ( قەلەندەر) : غەزەل
٤- کامەران سەنایی کورتەباسێک لەسەر مێژووی موکریان
٥- مامۆستا سابیرعومەری (سابیر بێتووشی): شێعری نوێی دڵداری
٦- نەڤید قوربانی باسێک لەسەر ڕەسەنی و پاراویی زمانی ڕۆژنامەگەری کوردی
٧ـ ڕەحیم خزری ـ تەوسی یاڕەماسی
٨- عەلی ڕەسووڵی ئاکام ـ دوو کورتە شێعری نوێ
٩ ئەمیر ڕەشیدی دڵبەخوێن شێعر
۱٠ـ موحەممەد حوسێن پوور ڕێ زان مەقام
۱١ـ ئیسماعیل هەمزە ( ڕەبەن).چەند چوارینە
١٢- ئیبڕاهیم ئەمینی ـ مەتین ـ کورتیلە چیرۆکی دە دێڕی
١٣- سینا مەحموودی: شێعر
☜ لە کۆتاییدا لە لایەن ناوەندی فەرهەنگی هونەریی جامییەوە دوایین ژمارەی گۆڤارەکانی مەهاد و کانی پێشکێشی هەر یەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئەدەبیی سەردەم کرا. هەر وەها سپاسنامەیەکیش لە لایەن ئەنجومەنی سەردەم پێشکێشی ناوەندی جامی کرا.
بۆ وەرگرتنی فایلی دەنگی ئەودانیشتنە کلیک بکە سەر ئەو لینکەی ژێرەوە (دەست داگرە سەر ئەو بەستەر یا بەستنە) کە دەتبەستێتەوە بە فایلی دەنگی دانیشتنەکە لە تێلێگڕام.
کە پێوەندیت نیە بە تێلێگڕام دەتوانی بۆ وەرگرتنی فایلەکە ڕاستەوخۆ پێوەندی بگری بە ژمارە تێلێفۆنی بەشی پێوەندی ماڵپەڕەکەمان.
https://t.me/nawendy1/2020